مۆڵه‌تی 90 رۆژ بۆ قەرز و باج كه‌وته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه
K24 - ھەولێر
مۆڵه‌ته 90 رۆژه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ لێخۆشبوو‌ن له سزا و سووی باج، كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، جگه‌ر سه‌یفه‌ددین ئامێدی، به‌رێوه‌به‌ری باجی خانووبه‌ره‌ی دهۆك به كوردستان24 راگه‌یاند: "بڕیاری مۆڵه‌تی 90 رۆژ لێخۆشبوو‌ن له سزا و سووی باجه‌كان، كه‌وتووەته بواری جێبه‌جیكردنه‌وه و له پارێزگای دهۆك ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان روویان تێكردووین، بۆ سودمه‌ندبوون له‌و بڕیاره".
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئەو بڕیارەی دەركرد، ھەر كەس و كۆمپانیایەك قه‌رزی باجیان له‌سه‌ره، ئه‌گه‌ر له 90 رۆژدا بۆ حكوومه‌تی بگێڕنه‌وه، ئه‌وە له زیاده و سزاكانی دواخستن ،خۆش ده‌بێت.