ئێران لە 5 کێڵگەی نەوتی عێراق 5 ملیار دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێ

كێڵگه‌كان به‌ هاوبه‌ش ناوده‌برێن

K24 - هه‌ولێر:

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی ئەلیکترۆنی میدڵ ئیست مۆنیتەری بریتانی، کۆمپانیا نەوتییەکانی ئێران ساڵانە بڕی پێنج ملیار دۆلاریان لەو کێڵگە نەوتییانەی بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق بەڕێوەی دەبەن و لەناو عێراقدان دەستدەکەوێت.

ئەو دەزگا بریتانیە لە وەزارەتی نەوتی ئێرانه‌وه‌ زانیوویه‌تی: " پێنج کێڵگەی نەوتی عێراق کە نزیکن لە سنووری ئێرانەوە، بە هاوبەشی لە لایەن ئێران و عێراق بەڕێوە دەبرێن و خاوەنی نزیکەی 95 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگن".

لەدوای زیاد بوونی هەژموونی ئێران لە عێراق، تاران سوودی زۆری لەو وڵاتەی دراوسێی بینیوە بەتایبەت کە ئێستا سزاکانی سەر ئێران جارێکی دیکە نزیکن لە گەڕانەوە.