حكومەت مووچەی نزیكەی ساڵێكی خانەنشینان قەرزدارە

خانەنشیان لە دواكەوتنی مووچەكەیان نیگەرانن
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

چەند ساڵێکە بەھۆی قەیرانی دارایی ھەرێمی کوردستان، مووچەی مووچەخۆران لە وادەی خۆیدا دوادەکەوێت، بەڵام خانەنشینان دەبێت زیاتر لە فەرمانبەرانی دیکە چاوەڕێی ھاتنی مووچەکانیان بکەن، تائێستاش حکومەت مووچەی نزیکەی ساڵێکی خانەنشینان قەرزدارە، بەپێی زانیارییەکانیش، ئەگەر ئەم ھەفتەیە مووچەی ئەو توێژە دابەش نەکرێت، ئەوا لەسەرەتای ھەفتەی داھاتوودا دابەش دەکرێت.

بەشێك لە خانەنشینان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن بەھۆی دواكەوتنی بەردەوام، نازانین ئەو مووچەیەی وەریدەگرین ھی كام مانگە.