مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی 2 دابەش دەكات

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی 2019 ئەمڕۆ و سبەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و ھەرسێ  سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 19/5/2019 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:..

1- وەزارەتی شارەوانی

2- وەزارەتی كارەبا

3- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن

4- وەزارەتی پلاندانان

5- وەزارەتی كشتوكاڵ

6- دیوانی چاودێری دارای

7- دەستەی گشتی مافی مرۆڤ

8- دەستەی وەبەرھێنان

9- دەستەی دەستپاكی

10- دەستەی ژینگە

11- فەرمانگەی ناوچەكانی دەرەوەی ھەرێم

12- دەزگای گشتی مین

13- كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكان

 

رۆژی دووشەممە 20/5/2019

1- وەزارەتی بازرگانی

2- وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان

3- وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە

4- سەرۆكایەتی ھەرێم

5- سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران

6- پەرلەمانی كوردستان