كۆتایی سه‌رده‌می ئۆتۆمبێلی به‌نزین نزیكه
K24 - ھەولێر
ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، پشتیوانی ئه‌و پلانه ده‌كات كه هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپی دایانڕشتووه بۆ قه‌ده‌خه‌كردنی ئۆتۆمبێلی به‌نزین، به‌ڵام ناتوانێت ساڵی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه دیاری بكات.
مێركڵ رایگه‌یاندووه، بەریتانیا و فره‌نسا پلانیان هه‌یه ئۆتۆمبێلی به‌نزین و گاز له شه‌قامه‌كانیان قه‌ده‌غه بكه‌ن، به‌ڵام چاوه‌رێی هه‌ڵوێستی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی روونكردوەته‌وه، كه ئه‌ویش هاوڕایه به‌وه‌ی ده‌بێت كۆتایی به سه‌رده‌می ئۆتۆمبێلی به‌نزین و گاز بێت، به‌ڵام ناتوانێت ئه‌و ساڵه دیاری بكات كه ئه‌و بڕیاره‌ی تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.