كوتله‌ى بنيادنان: پشكى هه‌رێم له بودجه ته‌نيا %12يه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له كوتله‌ى (البناء)، مه‌نسوور به‌عيجى، رايگه‌ياند، پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى گشتى 2019، ته‌نيا له سه‌دا 12يه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، به‌عيجى گوتى: پشكى له سه‌دا 17 ئيستحقاقى هه‌رێمى كوردستان نييه. ئه‌وه بيدعه‌يه‌ك بوو له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ياد عه‌لاوى داهێنرا.
گوتيشى: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خۆيشى ده‌زانێت ئه‌وه پشكى راسته‌قينه‌ى هه‌رێم نييه، چونكه سه‌دا 12 هاوتاى ئه‌و بودجه‌يه‌يه كه بۆ پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ته‌رخان كراوه.
روونيشيكرده‌وه، بودجه به گوێره‌ى چڕى دانيشتوان دابه‌ش ده‌كرێت و نابێت رێگه بدرێت پشكى كورد زياتر بێت له‌و رێژه‌يه‌ى به گوێره‌ى دانيشتوان بۆيان دياريكراوه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكرد، ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌كو پارێزگاكانى ديكه، داهاته‌كانى ره‌وانه‌ى به‌غدا بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئيستحقاقى خۆى وه‌ربگرێت.
سێشه‌ممه‌ى رابردوو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنى بودجه كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕيار درا ليژنه‌يه‌كى نوێنه‌ران و حكومه‌ت پێداچوونه‌وه بۆ پرۆژه ياساى بودجه بكه‌ن.
پرۆژه ياساكه له سه‌رده‌مى كابينه‌ى پێشووى حه‌يده‌ر عه‌بادى ئاماده كراوه.