كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئاوی ماڵان رادەستی كه‌رتی تایبه‌ت دەكرێت
K24 - ھەولێر
كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی ئاوی ماڵان لە هه‌رێمی كوردستان ده‌درێته كه‌رتی تایبه‌ت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته چوار زۆن.
له‌وباره‌یه‌وه مه‌سعوود كاڕه‌ش، به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24 راگه‌یاند: "كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی ئاو و خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ری ئاوی ماڵان له هه‌رێمی كوردستان ده‌درێته كه‌رتی تایبه‌ت و له ماوه‌ی چوار مانگی داهاتوودا ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌ست پێده‌كات".
گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته چوار زۆن بەمشێوەیە هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه پێكه‌وه و هه‌ر زۆنێك ده‌درێته كۆمپانیایه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئاو".
مه‌سعوود كاڕه‌ش ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: "ئه‌و كۆمپانیایانه رووپێوی ماڵه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پێوه‌ره‌كان سفر ده‌كه‌نه‌وه و پاشان كۆكردنه‌وه‌ی پاره ده‌ست پێده‌كات".