پاڵاوگەی بێجی دەكەوێتەوە كار

پاڵاوگەی بێجی بەنزین بەرھەمدەھێنێتەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، لە ماوەیەكی نزیكدا بەرھەمھێنانی بەنزین لە پاڵاوگەی بێجی دەستپێدەكاتەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە ئایندەیەكی نزیكدا پاڵاوگەی بێجی بۆ بەرھەمھێنانی بەنزین و سوتەمەنییەكانی دیكە بەگەڕدەخرێتەوە، نزیكەی دوو ساڵیشە تیمەكانیان سەرقاڵی نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەی بێجین كە چەكدارانی داعش زیانێكی زۆریان پێگەیاندبوو.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژە بەوەكراوە، تیمەكانی وەزارەتی نەوت توانیویانە بەرێژەی 40% توانا بۆ پاڵاوگەی بێجی بگەڕێننەوەو لەمەودواش دەست دەكرێت بە بەرھەمھێنانی بەنزین و بەرھەمەكانی دیكەی سوتەمەنی.