مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌زگایه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی تێدا نییه‌

K24 - هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت، له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 4/2/2018ـ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژانی دواتریش چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌ك مووچه‌یان پێده‌درێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ لیستێكی دیكه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌ه‌وه‌. به‌ڵام مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌م لیسته‌ نوێیه‌دا نییه‌ و ھێشتا وه‌زاره‌تی دارایی واده‌كه‌ی دیاری نه‌كردووه‌.

یەكەم_ رۆژی یەك شەممە 4/2/2018 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشكرێت.

دووەم_ رۆژی دووشەممە 5/2/2018 مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار دابەشدەكرێت.

سێ یەم_ رۆژی سێ شەممە 6/2/2018/ مووچەی وەزارەتەكانی داد و رۆشنبیری دابەشدەكرێت.

چوارەم_ رۆژی چوار شەممە_7/1/2018/ مووچەی دەزگای گشتی  ئاسایش دابەشدەكرێت.

پێنجەم_ رۆژی پێنج شەممە 8/2/2018 مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش دابەشدەكرێت.