عێراق لە دزین و سپیكردنەوەی پارە یەكەمی جیھانە
K24 - ھەولێر
پەیمانگای بازل بڵاویكردەوە، له دزین و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی حكومه‌تدا، عێراق پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌موو جیهان.
به گوێره‌ی په‌یمانگه‌ی بازل بۆ ده‌وڵه‌تداری، له‌ناو 146 وڵاتانی جیهاندا، عێراق پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه له دیاردەی سپیكردنه‌وه و دزینی پاره‌ی حكومه‌ت و رەوانە كردنی پارە بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ھەروەھا پۆلێنكارییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای 14 پێوه‌ری ورد دانراوه، كه وڵاتانی پێ هه‌ڵسه‌نگێنراوه و له ناو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌رده‌ن خاوێنترین وڵاته.
پێشتریش راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌وه‌یان روونكردبووه‌وه، كه عێراق له ریزی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی گه‌نده‌ڵدایه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.