مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی كه له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، بڕیاره سبه‌ی، مووچه‌ی 6 وه‌زاره‌ت و 7 ده‌سته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكرێت.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان 24ی راگه‌یاند، كه سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان، گواستنه‌وه، شاره‌وانی، كشتوكاڵ، كاره‌با و دیوانی چاودێری دارایی دابه‌شدەكرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مڕۆ بڕیاریداوه، سبه‌ی له‌گه‌ڵ مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی سه‌ره‌وه، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ و ده‌سته‌كانی (وه‌به‌رهێنان، ده‌سپاكی، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ده‌زگای مین)یش دابه‌ش ده‌كرێت.
ئ. م