بڕینی ئینتهرنێت رۆژانە زیانی 40 ملیۆن دۆلار به عێراق دهگهیهنێت
K24- ههولێر:
كۆمپانیای ماركێت وینگز بۆ بازاڕكردن و راوێژكاری ھێڵی ئینتەرنێت و سۆشیاڵ میدیا بلاویكردەوە، بەھۆی ئەو سانسۆرەی حكومەتی عێراق لەماوەی چەند رۆژی رابردوو لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و ھێڵی ئینتەرنێتی دانابوو، رۆژانە 40 ملیۆن دۆلار زیان بە ئابووری عێراق دەگەیەنێت.
كۆمپانیای ماركێت وینگز ئاماژەی بەوەشكردووە، ھێڵەكانی ئینتەرنێت پێویستییەكی رۆژانەی خەڵك و كەرتە جیاوازەكانی وەكو تەندروستی و بازرگانی و ئەمنی و گەشتیاریە، ناكرێت حكومەتەكان بەھیچ جۆرێك ئەو ھێڵانە كۆنتڕۆڵ بكەن.
ئهو كۆمپانیایه دووپاتیكردهوه، بڕینی خزمهتگوزاری ئینتهرنێت كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ھاووڵاتیان و بازاڕهكان ھەبووه و جهختیشی كردهوه، "لەمەودوا كۆمپانیاكەیان ھەوڵدەدات لەسەرانسهری جیھان كار لەسەر كەمكردنەوەی ئەم دیاردەیە بكات".
H.B