دانه گاز له به‌ریتانیا دادگایی ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای دانه‌گاز، به "هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست" له به‌رامبه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كانی تۆمه‌تبار ده‌كرێت و له‌لایه‌ن دادگای له‌نده‌نه‌وه دادگایی ده‌كرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه‌یسه‌كه په‌یوه‌ندی به پشته‌وانه‌ی دارایی ئیسلامی هه‌یه به بڕی 700 ملیۆن دۆلار.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی فاینه‌نشه‌ل تايمزی به‌ریتانی، ململانێی نێوان كۆمپانیاكه و وه‌به‌رهێنه بیانییه‌كان، به‌هۆی ئه‌و پشته‌وانه داراییانه‌یه كه وه‌به‌رهێنه بيانييه‌كان خاوه‌ندارێتی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا دانه‌گاز، له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو، بڕیاریداوه چیدیكه له كاره دارایی و بانكییه‌كان، پابه‌ندی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی نابێت, گونجانی ئه‌و پشته‌وانه و چه‌كه بانكییانه‌ی ده‌یانداته وه‌ره‌به‌هێنه بیانییه‌كانیش، نزیكه‌ی 700 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر هه‌ژماری خاوه‌ن پشكه‌كان بۆ كۆمپانیاكه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماژه‌كان، كۆمپانیاكه‌ش نیازی دانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی نییه به خاوه‌ن پشكه‌كان، به هه‌مان سیسته‌می پێش‌و.
كۆمپانیاكه پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردووه، دووباره په‌یكه‌ربه‌ندی بۆ پشته‌وانه بانكییه‌كان بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ سیتسه‌می نوێ، به‌ڵام قه‌رزه نوێیه‌كان، وایكردووه كۆمپانیاكه قازانجه‌كان به كه‌متر له نیوه‌ی رێژه‌ی داهات, به‌سه‌ر پشته‌وانه‌كان دابه‌ش بكات.
ئه‌وه‌ش وه‌به‌رهێنه‌كانی نیگه‌ران كردووه و له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن شایسته‌ی دارايى خۆیان له‌و پشته‌وانه دارایی و بانكییانه, له كۆمپانیاكه وه‌ربگرن.