قه‌یرانی دارایی بازاڕی كۆنه‌فرۆشانی گەرم كردووە
K24 - سلێمانی
ئه‌گه‌ر قه‌یرانى دارایى كاریگه‌رى له‌سه‌ر زۆربەی فرۆشیاران كردبێت، ئه‌وه له بازاڕى كۆنه فرۆشرانى سلێمانى بە پێچەوانەوەیە و قه‌یرانی دارایی بازاڕه‌كه‌ى هێنده گه‌رم كردووه ره‌نگه له 10 ساڵى رابردوودا تاوەكو ئێستا، قه‌ره‌باڵًغى لەم شێوەیە رووى له‌م بازاڕه نه‌كردبێت، چونكه خه‌ڵكیكى زۆر لەو بازاڕە كڕین و فرۆشتن به كه‌لوپه‌له كۆنه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن و بژێوى ژیانیانى پێ پەیدا دەكەن.