تورکیا نەوت و گازی زیاتر لە ئێران ھاوردە دەكات

دەبێتە كڕیاری سەرەكی نەوت و گازی ئێران

K24 - ھەولێر

لە نوێترین راپۆرتی وەزارەتی وزەی تورکیا ئاشکرا کراوە، هاوردەکردنی نەوت و گازی ئێران لە لایەن تورکیاوە لە مانگی رابردوودا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو، سێ ھێندە زیاتر بووە و گەیشتووەتە 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

تورکیا لە ساڵی 2016 رۆژانە 135 هەزار بەرمیل نەوتی لە ئێرانەوە هاوردە دەکرد کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2015 لە ئێستادا 20% زیادیکردبوو.

لە پاش رێککەوتننامەی ئەتۆمی لادانی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران، تورکیا جارێکی دیکە بووەتە یەکێک لە کڕیارە سەرەکییەکانی نەوت و گازی ئەم ئێران.