بەنكی نێوده‌وڵه‌تی 3 رێگەچاره‌ی دەداتە عێراق
K24 - ھەولێر
بەنكی نێوده‌وڵه‌تی سێ رێگاچاره‌ی بۆ عێراق دیاركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی ببوژێته‌وه، داواشی كردووه به زووترین كات چاكسازی ئه‌نجامبدات.
دوای كۆبوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و تویژنیه‌وه، به‌نكی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، عێراق ناچاره سێ هه‌نگاو بنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاهێك به‌به‌ر ئابوورییه‌كه‌یدا بێته‌وه.
هه‌نگاوه‌كانیش بریتین له، دابینكردنی ئه‌من و ئاسایش، به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی هاووڵاتیان، سێهه‌میشیان، به‌رێوه‌بردنێكی شایسته‌ی سامانی نه‌وت و پشت به‌ستن به بنه‌مای په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام.
به‌نكی نێوده‌وڵه‌تی جارێكی دیكه داوای له عێراق كردووه، چاكسازی ریشه‌یی ئه‌نجامبدات و له گه‌نده‌ڵی خۆی ده‌رباز بكات.