لە بریتانیا كۆنفرانسێك له‌باره‌ی نه‌وتی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - ھەولێر
له كۆتایی ئه‌مساڵدا، حهوتهمین كۆنفرانسی تایبه‌ت به نه‌وت و وەبه‌رهێنان له ژێرخانی بنه‌ڕه‌تی كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له مانگی دیسه‌مبه‌ری داهاتوو و به ئامانجی راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌رانی سێكته‌ری وزه و ژێرخانی بنه‌ڕه‌ت، له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا حه‌وته‌م، كۆنفرانسی تایبه‌ت به نه‌وت و وزه به‌رێوه‌ده‌چێت.
به گوێره‌ی ماڵپەڕی فەرمی تایبه‌ت به كۆنفرانسه‌كه، ئه‌مساڵ بایه‌خی زیاتر به ژێرخانی بنه‌ڕه‌تی كه‌رتی وزه ده‌درێت.
له‌و كۆنفرانسه‌دا، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قوباد تاڵه‌بانی و ژماره‌یه‌ك وه‌زی له‌وانه ئاشتی هه‌ورامی و مه‌ولود باوه‌موراد بهشداریدهكهن.