رێككەوتنی نەوتی تاران و بەغدا نیگەرانی لێدەكەوێتەوە

"ھەناردەكردنی نەوتی كەركووك دەستوەردانە لە سامان و داھاتی كوردستان"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

حکومەتى  عێراق  تادێت  گەمارۆ ئابوورییەکانى بۆ سەر هەرێمى  کوردستان  زیاد دەکات، لە دوایین ھەنگاویشدا لەگەڵ ئێران رێككەوت نەوتی كەركووك ھەناردەی ئەو وڵاتە بكات، جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دەڵێت، فرۆشتنی نەوت بە ئێران دەستێوەردانە لە سامانی و داھاتی ھەرێمی كوردستان.