مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خشتەی دابەشكردنی مووچە راگەیەندراوە

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ مووچەی دوو وەزارەت و سبش مووچەی دوو وەزارەت و دەستەیەك دابەش دەكرێت.

وەك لە خشتەی وەزارەتی دارایی ھاتووە: "رۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 26/12/2017، مووچه‌ى مانگى (9)ـى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت:.

- وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌

- وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى

ھەروەھا : "سبەرۆژى چوار شه‌ممه‌ به‌روارى 27/12/2017، مووچه‌ى مانگى (9)ـى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت:.

- وه‌زاره‌تى ناوخۆ

- وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى

- ده‌زگاى مین