هه‌ولێر و به‌غدا یاداشتێك واژوو دەكەن
K24 - ھەولێر
عێراق و هه‌رێمی كوردستان یاداشتێكیان واژوو كردووه، بۆ یه‌كخستنی رێنماییه‌كانی باج و كاركردنی هاوبه‌ش.
شاندیكی ده‌سته‌ی گشتی باجه‌كانی عێراق و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باجه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی به‌نكی ناوه‌ندی عێراق و ده‌سته‌ی به‌نكه ئه‌هلیه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنی بابه‌تی یه‌كخستنی باجه‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، یاداشتێكی هاوبەش واژووكراوه و بڕیاره ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌ردوو حكوومه‌ت بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بڕیار.
به گوێره‌ی یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، له‌مه‌ودوا هه‌ولێر و به‌غدا، دان به نوسراوی ئه‌ستۆپاكی یه‌كتریدا ده‌نێن و هه‌ماهه‌نگی زیاتریش له بواری زانیاری باجدا ده‌كه‌ن.