نەوتی كەركووك كەمیكردوە و بەسرە زیاد دەكات

ھەوڵدەدات قەرەبووی زیانەكان بكاتەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، لە بەرامبەر كەمبوونەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی كەركوك، عێراق 200 ھەزار بەرمیل نەوتی زیادە رۆژانە، لە كڵێگە نەوتیەكانی بەسرە ھەناردە دەكات.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، بەھۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی لە كەركووك ناوچە نەوتییەكانی سەر بەو پارێزگایە روویداوە، كاریگەری نەرێنی كردووەتەسەر ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت و زیاتر لە 200 ھەزار بەرمیل رۆژانە كەمیكردووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رێگەی زیادكردنی ھەناردەی نەوتی بەسرە، قەرەبووی زیانەكان دەكەینەوەو ھەروەھا ئەو زیادەیە كاریگەری نابێت لەسەر بەرھەمی نەوتی عێراق و لەھەمانكاتدا رەچاوەی پشكی نەوتی عێراق دەكەین كە ئۆپێك بۆی دیاری كردووە.

لە 16 ئۆكتۆبەر ھێزیێكی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، پەلاماری كەركووك و كێڵگە نەوییەكانیاندا و دەستیان بەسەر كێڵگە نەوتیەكانی ئەو ناوچەیە داگرت.