حكوومەتی ھەرێم 100 ملیۆن دۆلاری دیكە بۆ بەڵێندەران خەرج دەكات

"زیاتر لە 3 ھەزار پڕۆژە لە ھەرێمی كوردستان وەستاون"

K24 - ھەولێر

سەرۆ دزەیی، سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان- لقی ھەولێر، بە كوردستان24 راگەیاند، لە دوو رۆژی داھاتوودا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕی 100 ملیۆن دۆلاری دیكە بەسەر بەڵێندەراندا دابەش دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 3 ھەزار پڕۆژە لە كوردستان بەھۆی قەیرانی دارایی و خەرج نەكردنی قەرزی بەڵێندەران وەستێندراوە.