په‌یوه‌ندی بازرگانی عێراق و سعوودیه به‌رپرسانی ئێران تووڕه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ره‌زا ئومێدوار ته‌جریشی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی گه‌نجانی ئێران تووڕه‌یی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا نیشاندا و رایگه‌یاند، خه‌ریكه بازاڕی عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سعوودیه له‌ده‌ست ده‌ده‌ین و گوتی: ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق رێگه له چوونی كاڵای ئێرانی بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌گرن.
ئاژانسی ئیلنای ئێرانی له زاری ته‌جریشی بڵاویكرده‌وه، خه‌ریكه تاران پێگه ئابوورییه‌كه‌ی له به‌غدا له‌ده‌ست ده‌دات و سعوودیه شوێنه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدای به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه له په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ تاران ناشه‌فافن و دووپاتیكرده‌وه، رێگریكردن له ئۆتۆمۆبیله كاڵاهه‌ڵگره‌كان بڕی تێچووی له‌سه‌ر بازرگانانی ئێرانی زیاد كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی گه‌نجانی ئێران ره‌خنه‌ی له نه‌فه‌قه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له عێراق گرت، كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، ئێران خه‌رجی سه‌ربازه‌كانی له عێراق دابین ده‌كات، له‌كاتێكدا ئابووری عێراق خراوه‌ته به‌رژه‌وه‌ندی سعوودیه.
ماوه‌ی دوو ساڵه حكوومه‌تی عێراق باجی هاورده‌ی له‌سه‌ر كاڵا ئێرانییه‌كان زیاد كردووه، به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌شه‌وه، بڕی كاڵای هاورده‌كراوی ئێرانی له بازاڕه‌كانی عێراق دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ته‌جریشی دووپاتی كرده‌وه، رێككه‌وتنی نێوان عێراق و سعوودیه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی گومرگی وایكردووه، باڵانسی كۆمپانیاكانی ئێران له بازاڕه‌كانی عێراق دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ببینێت. هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا سعوودیه پێداویستی عێراق له كه‌ره‌سته‌كانی كۆنكریتی دابین ده‌كات، له‌كاتێكدا پێشتر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌و بۆشاییه پڕ ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی زیادكردنی باج له‌سه‌ر كاڵای ئێرانی، ئه‌و پرۆسه‌یه وه‌ستاوه.
ئه‌و به‌رپرسه بازرگانه ئێرانییه داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد، ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و له‌گه‌ڵ عێراق گفتوگۆ بكات، بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و گوتیشی، سیاسه‌تی بازرگانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران، خه‌ریكه زیانێكی گه‌وره به بازرگانه ئێرانییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌كاتێكدا كه پێشتر ئێران یه‌كێك بوو له سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی كه‌ره‌سته كۆنكریتییه‌كان بۆ عێراق، له‌ساڵی رابردوودا عه‌بدولڕه‌زا شێخان، ئه‌مینداری كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی چه‌مه‌نتۆی ئێرانی رایگه‌یاندبوو، بۆ هه‌ڵگرتنی كۆت و به‌نده‌كانی هه‌نارده‌كردنی چه‌مه‌نتۆ بۆ عێراق، ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌غدا له گفتوگۆدان و، له‌كاتێكی نزیكدا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
H.B