حكومەتی ھەرێمی كوردستان رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ دوو كۆمپانیای نه‌وتی ئه‌وروپی واژۆده‌كات

خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌ نوێیه‌كه‌ بخوێنه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

‌‌حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ھەریەكە لەكۆمپانیاكانی دی ئین ئۆی نەرویژی و گەنەل ئێنێرجی توركی، گەیشتە رێككەوتنێك سەبارەت بە ھەموو ئەو شایستە داراییانەی كە لە نێوان حكوومەت و ئەو دوو كۆمپانیایەدایە.

لە رێككەوتنەكەدا چەند خاڵێك دیاریكراوە بۆ چۆنییەتی پێدانی شایستەكانی ئەو دوو كۆمپانیایە لەلایەن حكوومەتەوە لەوانە, پێویستە ئەو دوو كۆمپانیایە بەھیچ شێوەیەك داوای شایستە داراییەكانی دیكە لە حكوومەتی ھەرێم نەكەن.

ئەم ڕێككەوتنە بۆ ئەو گرێبەستانە نییە كە دوای بەرواری 31ی تەمووز لە نێوان حكوومەت و ئەو دوو كۆمپانیایە ئەنجامدراوە.

لە ڕێككەوتنەكەدا چەند خاڵێك دیاریكراوە بۆ چۆنییەتی پێدانی شایستەكانی ئەو دوو كۆمپانیایە لەلایەن حكوومەتەوە لەوانە:

- گەنەل ئینێرجی و دی ئێن ئۆ داوای شایستەی دارایی لە حكوومەتی ھەرێم نەكەن.

- گەنەل ئینێرجی شایستەكانی خۆی لە داھاتی فرۆشتنی نەوتی تەقتەق وەردەگرێت.

- گەنەل ئێنێرجی دەبێتە ھاوبەشی حكوومەت لە پرۆسەی فرۆشتنی نەوت لە تەقتەق.

- حكوومەتی ھەرێم لە ھەندێك لە مافەكانی خۆی خۆش دەبێت لەوانە بەشێك لە باجەكان.

- حكوومەتی ھەرێم %20ی پشكەكانی تاوكێ دەداتە دی ئێن ئۆ.

- بۆ ماوەی 5 ساڵ دەبێت دی ئێن ئۆ %3 و گەنەل ئێنێرژی %4،5 ی قازانجی ئەو كێڵگانە وەرگرن.

- حكومەتی ھەرێم  لە %30 لەو پابەندبونانە خۆش دەبێت كە پێویست بوو گەنەل ئێنێرجی ئەنجامی بدات.

- رێككەوتنەكە لە 1ی  ئابی ئەمساڵەوە كاری پێدەكرێت.