مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی خشتەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئا بووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ مووچەی دوو وەزارەت بە سیستمی نوێ دابەش دەكرێت.

وەك لە راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی ھاتووە: "وەزارەتی دارایی رۆژی پێنج شەممە 5/4/2018، دەست دەکات بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی بە سیستەمی نوێی مووچە بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی لیستەکانیان ئامادەیە".

پێشتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی حكوومەت و وەزیری دارایی رایانگەیاندبوو، كە گۆڕانكاری لە مووچەی فەرمانبەران دەكرێت و ئەم مانگە مووچە بە سیستمی پاشەكەوت دابەش دەكرێت. ئەمەش لەكاتێكدایە تائێستا خۆپێشاندانی ژمارەیەك لە مامۆستا و فەرمانبەران لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و ھەڵەبجە بەردەوامە.