لە رێی مادەیەكەوە رێگری لە سوتانی فیول پەمپی ئۆتۆمبێل و تانكی بەنزین دەكرێت
K24 - ھەولێر
به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما و خراپی كوالێتی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان، ھەندێكجار رووداوی سوتانی ئۆتۆمبێل رووده‌دات، ھۆكاری سەرەكیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كێشه‌ی فیول په‌مپ و سوته‌مه‌نی. بۆچاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه ئێستا جۆره ماده‌یه‌كی ئه‌له‌منیۆمی، كه دروستكراوی وڵاتی نه‌مسایه له‌ڕێی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه بۆیه‌كه‌مین جاره هێنراوه‌ته هه‌رێمی كوردستانه‌وه و ێگری له‌سوتانی تانكی به‌نزین و فیویل په‌مپی ئوتۆمبێل دەكات.