مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكرێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، مووچەی ژمارەیەك وەزارەتی دیكە دابەش دەكات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە كوردستان24 راگەیاند: "رۆژی چوارشەممە 12/9/2018 مووچەی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و شەھیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەھید و ئەنفالكراوان و زیندانی سیاسی دابەش دەكرێت".
وەك پێشتر ئاشكرا كرابوو ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.
5ی ئەم مانگە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی 2018 كرد و لە دەستپێكدا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكرا.