نەخۆشی نرخی مریشك بەرز دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ك له‌ناو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی گه‌رمیان، هه‌زاران مریشكی له‌ناوبردووه و نرخی گۆشتی سپیشی بۆ دوو ئه‌وه‌نده بەرزكردووەتەوە.
به گوێره‌ی ژووری بازرگانی سلێمانی، له گه‌رمیان نرخی كیلۆیه‌ك مریشكی زیندوو له 1500 دیناره‌وه بۆ 3 هه‌زار دینار به‌رزبووەته‌وه .
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانیش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی په‌له‌وه‌ری و به‌و هۆیه‌وه به‌شێك له مریشكی زیندووی كێڵگه‌كان مردار بوونه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ش به‌هۆی كه‌شی سه‌رماوه، خواست له‌سه‌ر مریشك زیادبووه.