گەشتی ئاسمانی نێوان هەولێر و دیاربەکر و دیلۆک کرایەوە
K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/03/2019، گەشتی ئاسمانی نێوان هەولێر و دیاربەکر و دیلۆک دوای دوو ساڵ کرایەوە.
شامڵ قه‌ره‌قاش، سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌نه‌دۆلۆ جێت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند: "هیوادارین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و دیاربه‌كر و دیلۆك و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ین چونكه ئه‌م شارانه مێژوویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و هاوبه‌شییان هه‌یه" .
گووتیشی: "به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ولێر و دیاربەکر و دیلۆك هه‌نگاوێكی ستراتیژییه و له‌به‌رژوه‌ندیی ئابووریی ناوچه‌كه ده‌بێت".
ئەوەشی ئاشکرا کرد كه كۆمپانیایی ئانادۆلۆ جێت هاوبه‌شێكی سه‌ره‌کی هێلی ئاسمانی توركییایه و هه‌فتانه چوار گه‌شتیی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
H.J