قەرزی بچووك بە ھاووڵاتیانی كوردستان دەدرێت

ھاووڵاتیان دەتوانن پارە بە قەرز لە بانك وەربگرن

K24 - ھەولێر

بانكێك پڕۆژەی پێدانی قەرزی بچووك لە ھەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكات و قەزر بە ھاووڵاتیانی كوردستان بە تایبەتی گەنجان دەدات.

لە راگەیەندراوێكدا (RT Bank)، ئاشكرای كرد، قەرزی بچووك بە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان بەتایبەتی گەنجان دەدات، هاووڵاتییان دەتوانن بۆ پڕۆژەی تایبەت داوای قەرزی بچووک لە بانکەکەیان بكەن.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە، هاووڵاتیان دەتوانن تا بڕی 50 ملیۆن دینار بە قەرز لەو بانکە وەربگرن، بۆ بنیادنانی پڕۆژەی تایبەت بەخۆیان یان تەواوكردنی پڕۆژەكانیان.

دەقی راگەیەندراوی بانكی RT
دەقی راگەیەندراوی بانكی RT