4 ھەزار خانووی گوندی كۆری چارەنووسیان نادیارە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ ژمارەیەك ھاووڵاتی لە بەردەم پارێزگای ھەولێر گردبوونەوە و رایانگەیاند، كە بۆ وەرگرتنی خانوو لە گوندی كۆری ھەر یەكە و بڕی 7 ھەزار دۆلاریان داوە، بەڵام چارەنووسی خانوو و پارەكەیان دیار نییە.
لە بەرامبەر داوای ناڕەزایی ئەو ھاووڵاتیانە نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی ھەولێر گوتی: "لەو ھاووڵاتیانەی داوای خانوویان كردووە لە گوندی كۆری، ھەزار كەس خانووەكانیان تەواو كراوە و كلیلیان وەرگرتووە، بەڵام تائێستا 4 ھەزار خانوو ماون و خاوەنەكانیان داوای لە حكوومەت دەكەن كە چارەنووسی خانوو یان پارەكەیان دیاربێت، ئێمەش داواكەیان دەیگەیەنینە سەرووی خۆمان، دڵنیایان كە رێگەچارەیەك دەدۆزرێتەوە".
گوتیشی: "قەیرانی دارایی لە چەند ساڵی رابردوو كاریگەری نەرێنی ھەبوو بۆ دواكەوتنی پڕۆژەكە".
پڕۆژەی گوندی كۆری له ساڵی 2014 بهپێی رێككهوتنێكی نێوان حكوومهتی ههرێم و كۆمپانیایهكی كۆریای باشوور لە ھەولێر لە سهر رووبهری ههزار و 592 دۆنم زهوی دهستی پێكرد به مەبەستی دروستكردنی 6 ههزار و 512 خانوو بۆ كهمكردنهوهی ژمارهی كرێنشینان له ههولێر.