مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێت

فەرمانبەرانی ئەم وەزارەت و دامەزراوانە مووچە وەردەگرن

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ مووچەی مانگی 8ی ئەمساڵی ژمارەیەك وەزارەت و دەستە دابەش دەكات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 21/11/2018، مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دەستە و دامەزراوە دابەش دەكرێت.

سەرچاوەكە ئاشكرای كرد ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی                                               

وه‌زاره‌تی كاره‌با

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌

وه‌زاره‌تی پلاندانان

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ

دیوانی چاودێری دارایی

مافی مرۆڤ

ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم

ژینگه‌

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن

ده‌زگای مین