يه‌كه‌ى پاسه‌وانى تايبه‌ت به‌م جۆره مووچه‌يان پێ ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و كه‌سانه‌ى له يه‌كه‌ى پاسه‌وانى تايبه‌تن، ناڕه‌زاييان ده‌ربڕى له دژى ده‌ستكارى نه‌كردنى رێژه‌ى "پاشه‌كه‌وتى مووچه"يان و له نوێترين هه‌وڵيشدا، وه‌زاره‌تى ناوخۆ دڵنيايان ده‌كاته‌وه، له‌مه‌ودوا مووچه به "سيستمى نوێى پاشه‌كه‌وت" وه‌رده‌گرن.
"سيستمى نوێى پاشه‌كه‌وتى مووچه" بڕه‌كه‌ى كه‌مكراوه‌ته‌وه و له نێوان (%10 تا %30)دايه.
له‌و باره‌يه‌وه فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیه‌ندراوێكدا، دڵنیایی دەداتە کارمەندانی ئەو یەکەیە.
لە راگەیه‌ندراوەکەدا، كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووە: "لە سەر کەمکردنەوەی پاشەکەوتی مووچەی یەکەی پاسەوانی لەگەڵ وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی گفتوگۆمانکردووە و لەلایەن وەزیری ناوخۆ دڵنیاکراوینەتەوە، کە مووچەی یەکەی پاسەوانیش بەپێی سیستەمی نوێی مووچە دەستکاری دەکرێت".
ئ.ر