عێراق گه‌نمی ئێران ده‌كڕێت و پاره‌ی جووتیارانی كوردستان نادات
K24 - ھەولێر
عێراق جارێكی دیكه په‌نای بردووه‌ته به‌ر كڕینی گه‌نمی بیانی و بۆ ئه‌مجاره به به‌های 250 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی گه‌نمی ئێرانی كریووه.
ئێران 10 هه‌زار تۆنی گه‌نمی پارێزگای زه‌نجان بۆ عێراق هه‌نارده ده‌كات و به‌های هه‌نارده‌كانیش زیاتر له 250 هه‌زار دۆلاره.
محه‌مه‌د ئیزدی، به‌رێوبه‌ری گشتی كۆمپانیای دانه‌وێله‌ی زه‌نجان رایگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌م جار گه‌نمی ئه‌و پارێزگایه گه‌یشته عێراق و بڕیاره ده‌ست به هه‌نارده‌كردنی دووه‌مین كاروانی گه‌نم بكه‌ن بۆ ئه‌و وڵاته بكه‌ن .
كڕینی گه‌نمی ئێران له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له كاتێكدایه كه تاوه‌كو ئێستا به‌غدا پاره‌ی چوار ساڵی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزداره و له بودجه‌ی ساڵی داهاتووشدا كڕینی گه‌نمی له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ژماركردووه.