ئاسایشی ئاو لە ھەرێمی كوردستان دەكەوێتە مەترسییەوە
K24 - ھەولێر
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان رێژه‌یه‌كی زۆر باران ده‌بارێت به‌تایبه‌تی له‌مساڵدا رێژەكە زیاتر بووە، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی به‌نداوی پێویسته‌وه ناتونرێن گلبدرێتەو. به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌نداوه‌كان باس له‌وه ده‌كات دیزانینی 200 به‌ندا ته‌واو بوو ماوه‌ته‌وه ته‌رخانكردنی بودجه‌ی پێویست، شاره‌زایان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌ی ئێستا بڕوات ئاسایشی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
ئاسایشی ئاو له هه‌رێمی كوردستان له قه‌یراندایه، ساڵانه به‌هۆی نه‌بوونی به‌نداوی پێوست و كۆگای ئاو ملیارەھا مه‌تر سێجا ئاو به‌فیرۆ ده‌چێت، ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ندین ساڵە دیزانی چەندین به‌نداو ته‌واكراوه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌ی پێویسته‌وه كاره‌كانیان راگیراوه.
ئه‌كره‌م ئەحمەد، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی به‌نداوه‌كان و سه‌رچاوه‌كانی ئاو لە ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "پڕۆژەی 18 بەنداوی ستراتیژیمان ھەیە چواریان لە قۆناخی جێبەجێكردندا بوون و ئێستا كارەكانیان وەستاوە".
گوتیشی: "كوردستان پێویستی بە 240 بەنداوی ئاو ھەیە، ئەگەر نەكەوینە خۆمان قەیرانی ئاو كاریگەری دەبێ لەسەر ھەرێمی كوردستان".
ئاسایشی ئاو به‌نده به پێشخستنی به‌رهه‌مهێنانی ئاسایشی خۆراك و به‌رهه‌مهێنانی وزه، یه‌كێك له پسپۆره‌كان كه دیزاینی بۆ چه‌ندین به‌نداو كردوه له‌هه‌رێمی كوردستان. ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كات، پێویسته لایه‌نی پەیوەندیدار بودجه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ئاسایشی ئاو دیار بكات بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت له ئاینده‌دا سوودی لێوه‌ر بگێرێت.
زیاتر له 200 به‌نداوی گه‌ورو بچووك مام ناوه‌ند، ھەروەھا چه‌ندین به‌نداوی ستراتیژی به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست راگیراوه، شاره‌زایان ئاماژه بۆئه‌وه دەكەن رەنگه زیانی به فیڕۆچوونی ئه‌و سامانه له ئاینده‌دا كاریگه‌ری ئاو له ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌كات له‌ئه‌گه‌ر جێ به جێنه‌كردنی به‌نداوه‌كان.