یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی كه‌رتی تایبه‌ت پاره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرن
K24 - هه‌ولێر:
زۆربوونی كرێی خزمه‌تگوزاری له پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون, ئه‌وانه‌ی كه كه‌رتی تایبه‌ت به شێوه‌ی وه‌به‌رهێنان جێبه‌جێی كردوون, له شوفقه و خانووه‌كانی شاری هه‌ولێر، ناڕهزایهتیيهكی زۆری له لای هاووڵاتیان دروستكردووه، به‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای ههزرانبوونی كرێى خانوو, به‌راورد به چه‌ند ساڵی رابردوو, كه‌چی هێشتا نرخی خزمه‌تگوزاری له‌ناو ئه‌و پڕۆژانه هه‌ر وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه, ئه‌مه‌ش گوشارێكی زۆری له سه‌ر هاووڵاتیان دروستكردووه.
پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون كه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه دروستكراون، له‌لایه‌ن خودی كۆمپانیاكانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، مانگانه بڕێك پاره وه‌كو خزمه‌تگوزاری له نیشته‌جێبووانی ناو ئه‌و پڕۆژانه وه‌رده‌گرن, كه له نێوان 70 تا 400 دۆلاردایه، ئه‌و بڕه پاره و شێوازی دیاریكردنی, پرسیاری لای هاووڵاتیان درووستكردووه.
به گوێره‌ی رێنمایيه‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر، له ساڵی 2015دا, بڕیارێك ده‌رچووه كه هه‌موو خاوه‌ن پرۆژه‌كانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی شاری هه‌ولێر, به بێ جیاوازی, مانگانه ته‌نها ده‌توانن به بڕی 65 هه‌زار دینار وه‌كو كرێى خزمه‌تگۆزاری له هاووڵاتیان وه‌ربگرن.
سه‌باره‌ت به نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ش, بۆ هه‌ر كیلۆ واتێك كاره‌با, ده‌توانن ته‌نها 23 سه‌نت وه‌ربگرن له هاووڵاتیان و ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پرۆژه‌كان پاره‌یه‌كی زیاتر بۆ كاره‌با و خزمه‌تگوزاری وه‌ربگرن, ئه‌وا هاووڵاتیان مافیان هه‌یه داوای یاسايی له دادگا تۆمار بكه‌ن.
ئه‌و پاره‌یه‌ی كه كۆمپانیاكان له هاوبه‌شانی وه‌رده‌گرن, بریتیه له پاره‌ی سيكیوریتی، ئاو و رووناكی, رێڕه و ئه‌سانسۆر و سه‌وزاییه‌كانی ناو پڕۆژه‌كان.
هه‌رچی پاره‌ی خاوێنكردنه‌وه‌یه, له ئه‌ستۆی حكوومه‌ت خۆی دایه، نابێت كۆمپانیا پاره وه‌ربگرێت، خزمه‌تگوزاری ناو پڕۆژه‌كانیش پێویسته بدرێته ته‌نده‌ر, نه‌ك خاوه‌نی پڕۆژه‌كه خۆی بیگرێته ئه‌ستۆ.
به گوێره‌ی یاساكانی حكوومه‌ت, هه‌ر خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسايانهی كه دانراوه پاره له هاووڵاتیان وه‌ربگرێت، یه‌كه‌م جار به بڕی پێنج ملیۆن دینار سزا ده‌درێت, له قۆناغی دووه‌میشدا ئه‌گه‌ر چاكسازی دروست نه‌كات, ئه‌وا به به‌ندكردن سزا ده‌درێت.
له نێوان رێنماییه‌كانی حكوومه‌ت و ویستی كۆمپانیاكاندا، هاووڵاتیان چاوه‌ڕێی سوككردنی باری سه‌رشانیانن له‌و دۆخه قه‌یراناویه‌ی ئێستای كوردستان.
ا. م