بودجەی ھەرێمی كوردستان لە رێی سندوقی نەختێنەی نێودەڵەتی دابین دەكرێت؟
K24 - ھەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوای لە ئەڵمانیا كردووه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵةتی پشكی كوردستان له بودجه‌ی عێراق دابین بكرێت.
له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی داوای له ئه‌ڵمانیا كردووه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخرێته سه‌ر به‌غدا كه پشكی راسته‌قینه‌ی بودجه‌ی كوردستان ره‌وانه بكات.
سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ساڵانه قه‌رزێكی زۆر بۆ عێراق فه‌راهه‌م ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورتهێنانی بودجه‌كه‌ی.
ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی داوایان له به‌غدا كردبوو، پشكی كوردستان له بودجه كه‌منه‌كاته‌وه.