پێشبینی كۆتاییهاتنی سه‌رده‌می دۆلار ده‌كرێت

"یەكێك لە فاكتەرەكانی ھێزی دۆلار ئێستا ئەوەیە كە دراوەكانی دیكە لاوازن"

K24 - ھەولێر

ئاژانسی بلۆمبێرگ پێشبینیدەكات كۆتایی بە سەردەمی دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەگوێرەی ئاژانسی بلۆمبێرگ، پێشبینی دەكرێت ئەو پێگەیەی كە دۆلار ھەیەتی نەمێنێ و دووچاری داڕمان ببێت، بەو پێیەی كە گەورە بەڕێوەبەرانی وڵاتانی جیھان، ھەوڵی دەستبەردار بوون لەو دراوە دەدەن لە كاتی مامەڵەی بازرگانیدا.

ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەشداوە "لەبەر ئەوەی رووسیا قەواڵە داراییەكانی كە بە دۆلارە كەمدەكاتەوە، چینیش تەحەدای بەھێزبوونی دراوەكە دەكات لە بازاڕەكانی وزەی جیھانیدا و دراوی یوانی خستە نێو مامەڵە تایبەتەكانی خۆیدا، ئەمانە بوونەتە زەنگێكی مەترسیدار بۆ ئەمریكا و ھێزی دۆلار ناھێڵێت لە بازاڕەكاندا". 

بلۆمبێرگ رایدەگەێنێت "یەكێك لە فاكتەرەكانی ھێزی دۆلار ئێستا ئەوەیە كە دراوەكانی دیكە لاوازن، بەڵام ئەگەر بێت وڵاتان پشت لە دۆلار بكەن، ئەوە ھێزی خۆی لەدەست دەدات".

ھ.م