عێراق هێڵێكی دیكه‌ی نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان راده‌كێشێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هێڵێكی دیكه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا درووستده‌كات.
سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق پلانی راكێشانی هێڵه نوێیه‌كه‌ی نه‌وتی كه‌ركووكى بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، له رێگه‌ی ئه‌و بۆڕیه نوێیه ده‌توانرێت رۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكرێت.
غه‌زبان گوتی: ئێستا وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاماده‌كاری بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كات و ئاشكراشیكرد، ئه‌و هێڵه نوێیه به تۆڕی هێڵه نیشتیمانییه‌كانی نه‌وتی عێراقه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و توانایه‌كی له راده‌به‌ده‌ری هه‌یه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌ختیكرده‌وه، ئێستا رۆژانه 380 هه‌زار به‌رمیل له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووكه‌وه به‌رهه‌مده‌هێندرێن و له‌و ژماره‌یه رۆژانه 80 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕێگه‌ی به‌ندری جه‌یهانی توركیاوه هه‌نارده‌ی بازاڕی وزه‌ی جیهان ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هێڵێكی دیكه كه له ساڵی 1976 درووستكراوه، له هه‌مان كێڵگه‌كانی نه‌وتی كه‌ركووكه‌وه نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌گوازێته‌وه و درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 970 كیلۆمه‌تر.
ئه‌و هێڵه نه‌وتییه له دوو بۆڕی پێكدێت، یه‌كێكیان تیره‌ی 46 ئینجه و ئه‌وی دیكه‌شیان تیره‌كه‌ی 40 ئینجه. توانای گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه له نێوان 500 هه‌زار بۆ ملیۆنێك و 100 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه و به گه‌وره‌ترین هێڵی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له عێراق داده‌نرێت.
H.B