بانكی ناوه‌ندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاری داخستنی لقی بانكه‌كان له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكانه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسی به‌ترای ئه‌رده‌نی، سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كردووه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه له دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بووه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و بانكانه له به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان.
روونیشی كرده‌وه، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاركردن و حه‌واڵه‌كردنی دراو هه‌یه و له ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی بڕیاری فه‌رمیین.
دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له 25ی ئه‌یلوولی رابردوو، حكوومه‌تی عێراق بڕیاریدا، بانكی ناوه‌ندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هیچ بانكێكی هه‌رێمی كوردستان نه‌كات، به‌ڵام ئێستا ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.