ئێران دەروازە سنوورییەكان بە رووی ھەرێمی كوردستان دادەخات
K24 - گەرمیان
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ له‌كاتژمێر حه‌وتی سه‌ر له‌به‌یانییه‌وه ئێران هه‌ریه‌ك له ده‌روازه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌رانی بە رووی كوردستان داخستووه.
له‌مباره‌یه‌وه ئارام سایه‌خان، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان به كوردستان24 راگه‌یاند: "په‌یوه‌ندیمان به به‌رپرسانی ئێرانی كردووه، سه‌رباره‌ت به داخستنی ئه‌وان پێیان راگه‌یاندووین، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له كۆبوونه‌وه‌دان، دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دوایین زانیاریمان پێده‌ده‌ن، له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی یان به‌رده‌وامی داخستنی مه‌رزه‌كه".
گوتیشی: "لە دوای ریفراندۆمەوە چەند جارێك بۆ ماوەی كاتی مەرزەكان داخراون، بۆیە گومان دەكرێت ئەمجارەش بكرێتەوە، چونكە ئەوانیش بەرژەوەندییان ھەیە لە دەروازە سنوورییەكان".
روونیكردەوە: "لە ئێستادا نە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نە ھاتووچۆی گەشتیاران بە مەرزی پەروێزخاندا ناكرێت".