مووچەی چەند دامەزراوەیەكی دیكە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی بە فەرمی رایگەیاندووە

K24 - ھەولێر

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ مووچەی مانگی 11 ساڵی 2017ی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوەی دیكەی دابەش دەكرێت.

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوور، ئەمڕۆ دووشەممە 26/3/2018 مووچەی ئەم وەزارەت و دامەزراوانەی خوارەوە دابەش دەكرێت.

1- وەزارەتی كارەبا

2- دەزگای مین

3- دیوانی چاودێری دارایی

4- دەستەی مافی مرۆڤ

5- ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم

6- دەستەی ژینگە

7- دەستەی وەبەرهێنان

8- دەستەی دەسپاكی

9- كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی

10- وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

11- وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان

12- وەزارەتی ئاوقاف و كاروباری ئاینی

13- دەزگای ئاسایش

14- سەرۆكایەتی هەرێم

15- پەرلەمان

16- ئەنجوومەنی وەزیران