له باشووری كوردستان هێلیكۆپتهر بۆ گهشتیاریی بهكار دههێنرێ
K24 - ههولێر:
بۆ یەکەم جار هاووڵاتیان و گەشتیاران لە باشووری کوردستان دەتوانن بە هێلیکۆپتەر سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان بکەن و هەمان هێلیکۆپتەریش بۆ بواری فریاگوزاری بەکاردەهێندرێت.
سەرپەشتیاری پرۆژەکە دەڵێت "ئەم کۆمپانیایە سەربەخۆیە و دوای شەش ساڵ لە هەوڵدان توانیمان پرۆژەکەمان دەستپێبکەین، هەرچەند بەغدا رێگری لێکردووین".
لهو راپۆرته ڤیدیۆییهدا زانیاری ورد لهسهر پرۆژهكه ئامادهكراوهو دهردهكهوێت، كه بۆ یەکەم جار گەشتیار لە رێگەی ئەم هەلیکۆپتەرەوە گەشت بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی باشووری کوردستان دهكرێت.
هەر هەلیکۆپتەرێک شەش کەس بە یەک حار دەتوانێت لە کورترین کات دا بگوازێتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە مەبەستیەتی، یەکێک لە گرنگیەکانی ئەم پرۆژەیە بواری فریاگوزارییە کە لە هەروو روداوێکدا بە کەمترین کات نەخۆش دەگەیەنێتە نەخۆشخانەکان تیمی فرۆکەوانیەکە دەڵێن "ئەم پرۆژەیە لە زۆربەی وڵاتان گرنگی پێ دەدرێت و لە باشووری کوردستانیش هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو کار لەسەر پرۆژەکە دەکەن".
ئەم پرۆژەیە خاوەندارییەکەی تایبەتە بە کۆمپانیایی نێوخۆیی و چەند تیمێکی فرۆکەوانی کەنەدی سەرپەرشتی دەکرێت، خاوەنی پرۆژەکە ئاشکرای دەکات كه "ماوەی شەش ساڵە هەوڵی تەواوکردنی پرۆژەکە دهدهن و ئەم پرۆژەیە گرنگی بە بواری گەشتیاری و فریاگوزاری دەدرێت و بۆ بە نرخێکی زۆر کەم بۆ پێشمەرگەکانیش بەکار دەهێنرێت".
پرۆژەكه ناوی هێڵی ئاسمانی (هەلیکۆپتەری هێڵی ئەکسڵ) بۆ یەکەم جار لە کوردستان بەکار دەهێنرێت.
فرۆکەوانیەکە دەڵێن "ئەم پرۆژەیە لە زۆربەی وڵاتان گرنگی پێ دەدرێت و لە باشووری کوردستانیش هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو کار لەسەر پرۆژەکە دەکەن".