له‌به‌غدا چه‌ند كۆگایه‌كی نهێنی نه‌وت ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
K24 - ھەولێر
پۆلیسی نه‌وت و وزه‌ی عێراقی ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی نه‌وت داگرت كه له‌ژێر گۆڕه‌پانی فرۆشتنی نه‌وت له به‌غدا دروست كراوە.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی رایگه‌یاندووه، پۆلیسی نه‌وت و وزه ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند كۆگایه‌كی نهێنی فرۆشتنی نه‌وت به‌شێوه‌ی نایاسایی داگرتووه ، كه له‌ژێر گۆڕه‌پانی فرۆشتنی نه‌وت له به‌ری ره‌سافه دروست كرابوو.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ئه‌م كۆگایانه بڕێكی زۆر نه‌وتیان تێدا دۆزراوه‌ته‌وه و سه‌رچاوه‌ی هێنانی ئه‌و بڕه نه‌وته زۆره‌ش نا دیاره و به‌شێوه‌ی نا یاسایی له‌و كۆگایانه هه‌ڵگیراوه و ژماره‌یه‌ك بازرگان‌یش ده‌ستگیر كراون و راده‌ستی دادگا كراون.