گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره له‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاشكرابوو
K24 - ھەولێر
گه‌نده‌ڵییه‌كی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاشكرابووه‌و داهاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌ستكاری كراوه.
نوسینگه‌ی پشكێنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی بڵاویكرده‌وه، دۆسیه‌ی ده‌ستكاری كردنی داهاتی زه‌وییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكرابووه، به‌بێ ئاگاداری حكومه‌ت و وه‌زاره‌تیش ده‌ستكاری كراوه.
نوسینگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، رێكاری یاسایی دژی ئه‌و كه‌سانه گیراوه‌ته‌به‌ر، كه له‌و دۆسیه‌یه گلاون و تا له‌كاره‌كانیان دوور بخرێنه‌وه، هاوكات ده‌ستەی ده‌ستپاكی عێراق ئاگادار كراوه‌ته‌وه، بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه، وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ئاگادار كرانه‌ته‌وه كه موڵك و داهاته‌كان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بگه‌ڕێندرێته‌وه.