عێراق چوار ساڵ پترۆ دۆلاری كه‌ركووك خه‌رج ناكات

"پترۆدۆلاری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وی كه‌ركووك خه‌رج ده‌كرا"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

زیاتر له‌ مانگێكه‌ پارێزگای كه‌ركووك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ داگیركراوه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ گوژمه‌یه‌كی پاره‌ وه‌كو پترۆدۆلار له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ پارێزگاكه‌ نه‌نێردراوه‌، له‌ كاتكێدا كه‌ پێشتر مانگانه‌ 10 ملیۆن دۆلار بۆ كه‌ركووك ته‌رخان ده‌كرا، حكومه‌تی عێراقیش كه‌ سه‌رپه‌رشتی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌كات، له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی 2016وە تا ئێستا هیچ‌ پترۆدۆلارێكی ئه‌و پارێزگایه‌ی خه‌رج نه‌كردووه‌.