هیندستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی قەدەغەکردنی نەوتی ئێران ئاشکرا کرد
K24 – ههولێر:
وەزیری نەوت و گازی سروشتی هیندستان رایگەیاند، وڵاتەکەی نەوتی ئێران بە چەند بەرهەمهێنەرێکی دیکەی نەوت پڕ دەکاتەوە.
دهارمێندرا پرادهان، وەزیری نەوت و گازی سروشتی هیندستان لە تویتێکدا نووسیویەتی: "هیندستان لە بری ئێران پشت بە بەرهەمهێنەرەکانی دیکەی نەوت دەبەستێت و بۆ ئەوەش پلانی خۆمان هەیە".
هەفتەی رابردوو ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکردبوو، هیندستان پشت بە هەردوو وڵاتانی ئەمەریکا و مەکسیک دەبەستێت بۆ کڕینی نەوت و بایکۆتی نەوتی ئێران دەکات.
لە دوای چین، ئێران دووەم گەورە هەناردەکەری نەوت بوو بۆ هیندستان، بەڵام سزاکانی ئەمەریکا، نەوتی ئێرانی دووچاری قەیران کردووە و کڕیارانی نەوت خۆیانی لێ بەدوور دەگرن.
H.J