نەوت و وزە ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهان بۆ نرخی به‌نزین له‌ ساڵی 2017

ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهان بۆ نرخی به‌نزین له‌ ساڵی 2017

K24 - هه‌ولێر:

وێبسایتی گڵۆباڵ پێترۆل پرایس، ساڵانه‌ به‌ گوێره‌ی نرخی به‌نزین، ریزبه‌ندی وڵاتان بڵاوده‌كاته‌وه‌ و بۆ ساڵێ 2017 ریزبه‌ندی نوێی راگه‌یاند.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و وێبسایته‌ بۆ ساڵی 2017، ڤه‌نزوێلا له‌ هه‌رزانی به‌نزین له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه‌ و یه‌ك لیتر به‌نزین ته‌نها به  0.01 دۆلار، واتا لیترێك به‌نزین به‌رامبه‌ر یه‌ك سه‌نته‌.

هه‌رێمی هۆنگ كۆنگی چینه‌، دوایین شوێنه‌ له‌ نرخی به‌نزین و خواری خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه‌ و یه‌ك لیتر به‌ نزین به‌ 1.91 دۆلاره‌.

به‌ گوێره‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌، عێراق له‌ پله‌ی 22ه‌مدایه‌ و نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین به‌ 63 سه‌نته‌.

ریزبه‌ندی 10 وڵاتی یه‌كه‌م، كه‌ به‌نزین تێیدا هه‌رزانه‌:

1- ڤه‌نزوێلا, 0.01 دۆلار، واتا 1 سه‌نت.

2- سعوودیه‌، 24 سه‌نت.

3- توركمانستان، 27 سه‌نت.

4- جه‌زائیر، 32 سه‌نت.

5- كوێت، 34 سه‌نت.

6- میسر، 34 سه‌نت.

7- ئێران، 36 سه‌نت.

8- ئیكوادۆر، 39 سه‌نت.

9- به‌حره‌ین، 42 سه‌نت.

10- قه‌ته‌ڕ، 45 سه‌نت.

ریزبه‌ندی 10 وڵات، كه‌ نرخی به‌نزین تێیدا به‌رزه‌:

1- هه‌رێمی هۆنگ كۆنگی چین، 1 دۆلار و 91 سه‌نت.

2- نه‌رویج، 1.83 دۆلار، وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ نه‌وت.

3- ئایسلاند 1.82 دۆلار.

4- ئیسرائیل، 1.71 دۆلار.

5- مۆناكۆ، 1.68 دۆلار.

6- هۆڵه‌ندا، 1.68 دۆلار.

7- ئیتاڵیا، 1.65 دۆلار.

8- یۆنان، 1.64 دۆلار.

9- ئۆرۆگوای، 1.60 دۆلار.

10- دانیمارك، 1.59 دۆلار.

9. sidebar1_home_page