مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش دەكرێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە و مووچەی ژمارەیەك وەزارەت دابەش دەكرێت.
وەك لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی ھاتووە، مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەش دەکرێت:.
- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری 5/11/2017، مووچەی مانگی 8 ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.
- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 6/11/2017، مووچەی مانگی 8 ی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) دابەش دەکرێت.
- ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە بەرواری 7 و 8/11/2017، مووچەی مانگی 8 ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت.
- ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 9/11/2017، مووچەی مانگی8 ی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.