ئێران پەیوەندییە ئابوورییەكانی لەگەڵ عێراق پتەوتر دەكات

وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێك دەگاتە عێراق

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی  وەزارەتی دەروەی ئێران رایگەیاند كە ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێك لەگەڵ شاندێكی سیاسی و ئابووری باڵا دەگەنە عێراق.

راشیگەیاند، ئەو شاندەی كە لەگەڵ وەزیری دەرەوی ئێران روو لە عێراق دەكەن، پێكھاتوون لە گەورە بەڕێوەبەرانی دەیان كۆمپانیای كەرتی تایبەت و حكوومی لە ئێراندا. ئامانج لە سەردانەكەیان چاوپێكەوتنە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق و ھەروەھا بەشداریكردنیان لە كۆنگرەی بازرگانی ھاوبەشی نێوان بازرگانانی شارەكانی عێراق بەگشتی.

ئەمە لە كاتێكدایە ھەفتەی رابردوو وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ شاندێكی سیاسی و ئاووری باڵا سەردانی ھندستانیان كرد، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی و تاوتوێكردنی پرسەكانی تایبەت بە دۆسییەی دارایی و وزە و ترانزێت.